بنکەی وەرگرتنی گەنم لە کۆیە کرایەوە
ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، بە یاوەری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كۆمپانیاى بازرگانى و دانه‌وێڵه‌ى به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى پلان و به‌دواداچوون و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى بازرگانيى هەرێم و ئامادەبوونی قائیمقامى كۆیه، بنکەی وەرگرتنی گەنمیان لە کۆیه کردەوە و ده‌ست كرا به وه‌رگرتنى گه‌نمی جوتیاران. كه تواناى وه‌رگرتنى ١٥ تا ٢٠ هه‌زار تۆن گه‌نمى هه‌يه.
كردنه‌وه‌ى ئه‌م بنكه‌یه كاراسانییهكى زۆر بۆ جوتیارانى سنوورى كۆیه ده‌كات، به‌و پێیه‌ى ساڵانى ڕابردوو جوتیارانى ئه‌و سنووره بۆ ڕاده‌ستكردنى گه‌نمه‌كانیان، پێويست بوو بۆ هه‌ولێر بچن، ئه‌وه‌ش تێچوویه‌كى زیاترى ده‌ویست و له‌سه‌ر جوتیارانى ئه‌و سنووره گرانتر ده‌كه‌وت.