وەزیری بازرگانيی عێراق و وەزیری بازرگانی و پیشەسازيی هەرێمى كوردستان سایلۆی پیرەمەگروونیان بەسەر کردەوە
ڕۆژى شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، کهمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازيی هەرێم، بە یاوەری ئەسیر داود، وەزیری بازرگانيی عێراق، سەردانی سایلۆی پیرەمەگروونیان کرد، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لەو سایلۆیە و ئەو گرفتانەی لە سایلۆکەدا هەن.
پاش بەسەرکردنەوەی بەشە جیاجیاکانی سایلۆکە و گوێگرتن لە گرفت و داواکاریيەکانیان، لەلایەن هەردوو وەزیرەوە کە لە ئێستادا یەکێک لەو دووقەپانەی لە سایلۆکە هەیە کارناکات و بووەتە هۆی سستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لەو سایلۆیە، بڕیاردرا دەست بەجێ چاک بکرێتەوە تا لە نزیکترین کاتدا بکەوێتە کار و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دوانەکەوێت.