Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداريی نمایشی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی بڕاندە چینیيەکانی کرد

ڕۆژى هەینی ١ی ئازاری ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازيی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پێشانگه‌یەکی تایبەت بە نمایشی ئۆتۆمبێلی چینی و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل، بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتيی وڵاتى چین و بەڕێوەبەری بازرگانيی پاریزگای ژێجیانگ و قایمقامی ناوەنديی هەولێر.
لە پێشانگه‌کەدا زیاتر لە ٦٠ کۆمپانیای چینی بەشداربوون، و بەشی تایبەتی چینیان بۆ نمایشی کاڵاکانی ئۆتۆمبێل و ژمارە و پارچەی یەدەگ کردەوە.