Skip to the content

پرسی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاووتوێ کرا

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٤، فەتحی مودەڕیس، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە باربارا ئابێل، بەرپرسی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکایی کرد، و لەمیانەی ئەو سەردانەیدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە ڕەوشی ئابووریی هەرێم و ئەمەریکا باسیان لێوە کرا.

بابەتی ناردنی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە گرنگترین ئەو پرسانە
بوو، کەوا چەندین کۆمپانیای ئەمەریکایی لە ڕێگەی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا، داوایان کردووە لە ژینگەی کار و پرۆژەکان لە هەرێمی کوردستان بزانن و هەوڵ بدەن بە کاراکردنەوەی پەیوەندی لە بوارەکانی پیشەسازیی خۆراک و هەناردەکردنی بەرهەم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.