Skip to the content

پەرەپێدانی نێوان کۆمپانیاکانی هەرێم و وڵاتی یابان تاووتوێ دەکرێت

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٤، بڵند محەمەد مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پێشوازی لە مەکیهیرۆ ئەراکاوا، کونسولی نووسینگەی باڵیۆزخانەی یابان لە هەولێر کرد، بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان کونسولخانەی یابان لە هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.


لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری تۆمارکردنی کۆمپانیا نیشتمانییەکان و بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیا بیانییەکان ئامادەی بوون، باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان کۆمپانیاکانی هەرێم و یابان کرا، بە مەبەستی گەشەپێدانی بواری بازرگانی لە هەرێم، کە تیایدا گرنگی و ڕێکارە یاساییەکانی تۆمارکردنی بریکارە بازرگانییەکان و سیستەمی نوێی دیجیتاڵی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ وەفدی میوان ڕوون کرایەوە، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ئامادەیی پیشان دا بۆ هەماهانگی و ئاسانکاری لە کردنەوەی لقی کۆمپانیاکانی یابان لە هەرێم، لە بەرانبەردا وەفدی میوان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ شیکردنەوە یاساییەکان لەبارەی کردنەوەی لقی کۆمپانیا بیانییەکان و بریکارە بازرگانییەکان و ئەو ئاسانکارییانەی کە تۆماری کۆمپانیاکان پیشکەشیان دەکات و ئامادەیی دەربڕی کە هانی کۆمپانیا یابانیەکان بدات وەبەرهێنان لە کوردستان بکەن، هەروەها سوود لەو دەرفەتە وەربگرن کە یاسا بەرکارەکان لە هەرێم بۆ وەبەرهێنەران ڕەخساندوویەتی.