Skip to the content

ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لیژنەی ٥٧ی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەکرێت

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٤، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لیژنەی ٥٧ـی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بەشداری کۆبوونەوەیەکی کرد، بە سەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ئاییندە، لە بەغدا بەڕێوە بچێت. باس لە ئامادەکارییەکان و تەکنیک و یەکخستنی سەرجەم بیروڕاکان بۆ کۆبوونەوەکە کرا. سەبارەت بە دەستنیشان كردنی ئەو بڕە گەنمەی كە لە جوتیاران وەردەگیرێت بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی ئەمساڵ.