Skip to the content

چواردەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی کرایەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢١ـی ئایاری ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ ستافی وەزارەت، کە پێکهاتبوون لە سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و پلاندانان و بەدواداچون و بازرگانیی گشتی و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بەشداری لە کردنەوەی چواردەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی کرد.

ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی بواری بیناسازی، بەشداری ئەم پێشانگەیان کردبوو بە نمایشی بەرهەمەکانیان، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی پێشانگەکە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند "هاوکاری و پشتیوانیی کۆمپانیا و کەرتی تایبەت دەکەین، لەپێناو پێشخستنی ئابووری و بووژاندنەوەی وەبەرهێنان لە کوردستان."
شایانی باسە پێشانگەکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر.