بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی تورکیا کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە کەرەم تۆزلۆر، پاشکۆی بازرگانیی کۆنسولخانە و كەمال بەهادر، پاشكۆی گومرگی كونسولخانەی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا كە ستافی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی پلاندانان و بازرگانیی گشتی و چەند بەڕێوەبەرێكی شارەزا ئامادەی بوون، بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوان کرا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا، کە لە گەشەسەندنی بەردەوامدایە و لە قۆناغەکانی داهاتوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وەگەڕخستنی سەرمایە، پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
هەر لەو دیدارەدا بریکاری وەزارەت ئاماژەی بە ڕۆڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە هەوڵەکان و کاراسانی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر لە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا، هەروەها وەکوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئامادەییی هەموو هەماهەنگییەکیان دەربڕی، كە ببێتە هۆی دروستكردنی بەرژەوەندیی هاوبەشی ئابووری.
لای خۆیانەوە ستافی كونسولخانەی توركیا سوپاسی پێشوازییەكەیان کرد و ئامادەییی خۆیان بۆ هەموو هەماهەنگییەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.