دووەمین پێشانگهی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە
ڕۆژى پێنجشەممە ٩ــی ئایاری ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، به ئامادهبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارهيهك له بهرپرسانى حكومى، دووەمین پێشانگهی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی لە گۆڕەپانی پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر کردهوە.
شایانی باسە کردنەوەی ئەم پێشانگهیە بۆ ناساندنی بەرهەمە خۆماڵیيەکان و بەبازاڕکردنیانە، کە دووەم ساڵە لەژێر چاودێريی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیى حكومهتى ههرێمى كوردستان دەکرێتەوە.
له پێشانگهکەدا نزیکەی ١٠٠ کارگە و کۆمپانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداریيان کردووە، و تاکوو ڕۆژی یەکشەممە ١٢ــی ئایاری ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.