Skip to the content

دیداری "حکومەت و بزنس" لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەچوو

ڕۆژی هەینی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤، لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، سەروەر کەمال هاوار، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، لەگەڵ كۆمپانیا و بازرگانانی بەشداربووی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر (B2G) لە دیداری (حكومەت و بزنس) بەشداری کرد.

لە سەرەتادا بریکاری وەزارەت کورتەباسێکی لەسەر کار و خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەسەر یاسا و ڕێنماییەکان و ئاسانکاری و ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە کاری بازرگانی و خستنەگەڕی سەرمایە لە هەرێمی کوردستان پێدان.

بەشی دووەمی دیدارەکە بریتیی بوو لە ئاراستەکردنی پرسیاری کۆمپانیاکان لەبارەی بوارە جیاوازەکان، ئەوەی پێویست بوو لە شوێنی خۆی وەڵامیان دانەوە و ڕێنماییان پێشكەش كردن، بۆ ئەوەی بتوانن لە بزنسەکانیان سەرکەوتووبن.

هەر لە پێشانگەکەدا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشێكی تایبەت بە خۆی لە لایەن كارگێڕیی پێشانگەوە پێدرابوو. نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ئامادەبوون بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری كۆمپانیا و خاوەنکارەکان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری كردن هاتبوون.