Skip to the content

كارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە کوردستان دادەمەزرێت

ڕۆژى چوارشەممە ١٥ــی ئایاری ٢٠٢٤، کمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانيايى کرد، کە بە مەبەستی دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل، لە حەوت تەنی تا سی تەنی لە هەرێمی کوردستان هاتبوون.

لە دانیشتنەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتيی گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادەى بوو، ڕێنمایيی پێویست لەبارەی دامەزراندنی کارگە لە هەرێمی کوردستان و کاراسانی و هاوکاريی وەزارەت درایە کۆمپانیای ناوبراو.

هەر لە دیدارەکەدا، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتی: پشتیوان و هاوکاريی هەر کەس و لایەنێک دەبین، کار بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی بکات، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووريی هەرێمی کوردستان.