كۆبوونهوهيهكى تایبەت بە پلانی چاندن و بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بهڕێوهچوو
ڕۆژى پێنجشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، د. عبدالحکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بەختیار حاجی بەرێوەبەری گشتيی پەیوەندییەکان لە نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كۆبوونهوه.
مەبەستی كۆبوونهوهكه تاووتوێکردن و پێداچوونەوە بوو بە ليژنەی ژمارە ٥٧ ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم، لەژێر ڕۆشنایيی بڕیارێکی حکومەتی فیدراڵ، بە مەبەستی دیاریکردنی نوێنەرایەتیمان لە بەغدا، بۆ هەماهەنگی و گفتوگۆکانی تایبەت بە پلانی چاندن و بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی شایسته داراییەکانیان بۆ ئەمساڵ.