لە ئاییندەکی نزیکدا سایلۆی هەڵەبجە دروست دەکرێت
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، جێگەی پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجەی بەسەر کردەوە، کە بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی دابنرێت.
سایلۆی هەڵەبجە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەرکی سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە ئەنجام دەدرێت.