وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ شاندى ڕێكخراوى USIAD کۆبووهوه
ڕۆژى یەکشەممە ٥ــی ئایاری ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ شاندێكى ڕێکخراوی USIAD کۆبووهوه، كه مەبەستى هاتنيان، بۆ بەهێزکردنى پهيوهندى و دامەزراندنی کارگەی نوێ و داواکاريی هاوکاری و پشتیوانيى حكومهتى ههرێمى كوردستان بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتيی پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەری گشتيی گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادەى بوون و شاندى سهردانيكهر پێکهاتبوون لە ژمارەیەک سەرمایەدار و خاوەنى کارگە، كه پرۆژەی پیشەسازيی جۆراوجۆریان هەیە، لەبارەی کار و بەرهەمی کارگەکانیان دوان و داوای هاوکاری و کاراسانیان بۆ دامەزراندنی کارگە و ناساندنی کار و بەرهەمەکانیان لە هەرێمى كوردستان كرد.
لای خۆیەوە وەزیری بازگانی و پیشەسازی گوتى: وەکوو وەزارەت هاوکار دەبن، بەڵێنی هەموو کاراسانی و پشتیوانیيەکی لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان، بۆ دامەزراندنی کارگەی نوێ پێدان. دواتر ڕێنمایی و ڕێکاری پێویستى دامەزراندنی کارگە بۆ شاندەکە ڕوون کرایەوە.
جێی ئاماژەیە USIAD ڕێکخراوێکی گشتگیرە و لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و کەرتی ئابووری کار دەکەن و لە چەندین وڵات، بنکە و نوێنەرایەتيیان هەیە.