کۆبوونەوەی ژووری بازرگانيی ئەمهریکی - کوردستانی بهڕێوهچوو
ڕۆژى سێشەممە ١٤ــی ئایاری ٢٠٢٤، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ژووری بازرگانيی ئەمەریکی لە كوردستان كرد، کە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازرگانی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا ڕێکخرابوو.
له کۆبوونەوەکەدا هەر یەکە لە دۆری ئەبو زێد، سەرۆکی ژووری بازرگانيی ئەمەریکی و باربارا ئابێل، بەرپرسی بەشی هەماهەنگيی ژوور و ئەندامانی بۆردی ژووری بازرگانيی ئەمەریکی ئامادهى بوون.
بریکاری وەزارەت گوتەیەکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر ڕەوشی بازرگانی و دەرفەتی كار لە هەرێمی كوردستان و دیدگای حکومەتی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ دروستكردنی ئابووریيەكی پتەو بە هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت، وە باسیان لە ئەرک و چالاکییەکانی وەزارەت كرد.
سەرەڕای پێشکەشکردنی چەندين داتا کە ئاماژە بوون بۆ بووژاندنەوەی ئابووريی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئامادەییان نیشان دا، بۆ هاوكاریكردنی سەرمایەداران و ئاسانكاری و دۆزینەوەی چارەسەر لە ئەگەری دروستبوونی هەر گرفتێک كە لەمیانەی كاركردن دێتە پێشیان. دواتر وەڵامی پرسیارەكانی ئەندامانیان لەگەڵ ڕاوێژكاری پەیوەندییەکانی وەزارەت دایەوە.
لەلایەن خۆیانەوە سەرۆکی ژووری بازرگانيی ئەمەریکی و ئەندامانی بۆرد، گفتوگۆ و سەرنج و وەڵامەكانی بریکاری وەزارەتیان بۆ پرسیارەكانیان بەرز نرخاند و هیوای هەماهەنگيی بەردەوامیان بۆ خواستن.