Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی کۆماری چین کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ى تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەروەر که‌مال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە شاندێكی كونسولخانەی كۆماری چین كرد، كە پێكهاتبوو لە زۆو دیمین، كونسولی بازرگانی و كارل لیۆ و دكتۆر بارزان شێخ جه‌عفه‌ر سەرۆكی پێشووی بەشی زمانی چینی لە زانكۆی سەڵاحەدین.
لە دیدارێکدا كە د. حسێن چه‌له‌بی، ڕاوێژكاری وەزارەتى بازرگانى و پيشه‌سازى و بەڕێوەبەری هێما بازرگانیيەكان ئامادەی بوون، باس لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها چەندین ڕاو سەرنج خرانە ڕوو له‌بارەی چۆنیيەتی بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییە ئابووریيەكان لە داهاتوودا. هاوكات بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵووێری بازرگانيی نێوان هەردوولا و خۆئامادەكردن بۆ ئەو پێشانگه‌یەی كە به‌رهه‌مى چينى تێدا نمايش ده‌كرێت و بڕیارە لە مانگی نيسانى ٢٠٢٥، له‌ هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه‌، تەوەرێكی دیكەی سەردانەكە بوو.
کاریگەريی بازرگانيی چین لە جیهان، كە هەرێمی کوردستانیش بەشێكە لەو پەیوەندییە بازرگانییە بە گرنگییەوە باسكرا. شایەنی باسە تاکوو ئێستا ٦٠ کۆمپانیای چینی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.