Skip to the content

پەرە بە پەیوەندیيە بازرگانیيەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی پۆڵەندا دەدرێت

ڕۆژى چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، تیمێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، کە پێکهاتبوو لە فه‌تحی محه‌مه‌د عه‌لی، ڕاوێژکاری پەیوەندیيەکان و بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکان و گەشەپێدانی پیشەسازيی هەولێر و چەند بەڕێوەبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیيە گشتيیەکانی سەر بە وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی بازرگانيی وڵاتی پۆڵەندا كرد.
سەردانی شاندەکە بە مەبەستی هەماهەنگی و هاوکاريی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وڵاتی پۆڵەندا بوو.
لە کۆبوونەوەیەکدا باس لەو کاڵایانە کرا کە لەلایەن بازرگانانەوە هاوردە و هەناردە دەکرێن و کردنەوەی پێشانگه‌ و سیمینار بە پێویست زانرا، لە نێوان بازرگانان و لایەنە پەیوەندیدارەکان. هه‌روه‌ها باس لە باشترکردنی پەیوەنديی نێوانیان کرا و لەلایەن تیمی وەزارەتەوە بەڵێنی هەموو ئاسانکاریيەکیان بە شاندی میوان دا و ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێ درا.