شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کردنەوەی پێشانگهی "MUSIAD EXP 2024" لە ئیستەنبوڵ كرد
ڕۆژى سێشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لەسەر بانگهێشتی (MUSIAD) و وەزیری بازرگانيی کۆماری تورکیا، شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستەوە و گەیاندن و ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروربای پێکهاتەکان، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د. سۆران سهلاحهددين، ڕاوێژکاری یاسایيی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، هەروەها سەرۆک و ئەندامانی ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر و سلێمانی، بەشداریيان لە پێشانگهی (MUSIAD EXP 2024) لە شاری ئیستەنبوڵ كرد.
پێشانگهكە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆککۆماری تورکیا و وەزیری بازرگانی و دارایی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی تورکیا ڕێكخراوه.
لە پێشانگهکەدا كۆمپانیاكانی ١٠٠ وڵات بەشدار بوون، هەرێمی کوردستانیش لەو پیشانگهیە بەشدارە، هەر لە پەراوێزی پێشانگهکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوە و پانێڵ ئەنجام دەدرێت.