Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی كونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریكا کرد

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە نیل گانداڤدا، سەرۆكی یەكەی ئابووريی كونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریكا لە هەولێر و دارا سەعید، جێگری بەرپرسی یەكەی ئابووری كرد.
لە دانیشتنەكەدا کە ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و بەڕێوەبەری هێما بازرگانییەکان ئاماده‌ى بوون، بریکاری وەزارەت پیرۆزبایی لە نیل گانداڤدا كرد، كه‌ وەك سەرۆكی نوێی یەكەی ئابووری لە كونسولخانەی گشتی ئەمریكا ده‌ست به‌كاربووه‌ و هیوای خواست لە كاری نوێیان لە داهاتوودا لە هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بن، پاشان کورتەیەک لە كاروباری وەزارەتیان بۆ شاندی میوان باس كرد، وێرای شیكردنەوەیەكی تێروتەسەل بۆ ئابووريی كوردستان و خاڵی بەهێزی لە ڕوانگەی زانستیيەوە، هەروەها کاری لەپێشینەی وەزارەت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیيەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمه‌ریكا وەك هێزێكی ئابووريی جیهانی.
لە میانەی دانیشتنەكەدا سەرۆكی یەكەی ئابووريی كونسولخانەی ئەمه‌ریكا خۆشحاڵيی خۆیانی نیشان دا بۆ پێشوازیكردنیان لە وەزارەت، هەروەها بە پەرۆشەوە دووپاتی له‌ هەماهەنگی و هاوكاريی فەرمانگەكەیانی بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە وەك ناوچەیەكی ئارامی عێراق و هەوڵدانیان بۆ هاتنی كۆمپانیا ئەمه‌ریكاييه‌كان بۆ هەرێم.
لە تەوەرەیەكی دیكەدا چەندین خاڵ و بابەت گفتووگۆیان لەباره‌وه‌ كرا، وەك پەیوەندیيە ئابوورییەكانی هەرێم لەگەڵ عێراقی فیدراڵ و گرنگی پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا ئەمه‌ریكاییەكان.