بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسولی گشتيی فەرەنسا لە ههرێمى کوردستان كرد
ڕۆژى چوارشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، سەروەر کەمال هاوار، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی کرد لە یان برێم، کونسولی گشتيی نوێی فەرەنسا و محهمهد مزوری، بەرپرسی بەشی ئابووريی كونسولخانە و ئەلێکس بارۆکس، بەرپرسی بازرگانی و وەبەرهێنان بۆ وڵاتانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەرجون ڕاج، جێگری سەرۆکی بەشی ئابووری لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بهغدا و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و بەڕێوەبەری هێما بازرگانیيەكان باس لە پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر میکانیزمی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە بەرژەوەنديی هەردوولا.
ئامانجی سەردانەکەی شاندی ناوبراو بریتی بوو لە ئاشنابوونى زياتر بە دۆخی ئابووری و بڕگە یاساییەکان بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە داهاتوودا، هەروەها هاندانی کۆمپانیا فەرەنساییەکان بۆ هەرێمی کوردستان و بەستنەوەی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بە وڵاتی فەرەنسا و وەگەڕخستنی سەرمایە لە نێوان هەردوولادا.