Skip to the content

بە سەرپەرشتيی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كۆنفرانسی "عێراق بزنس لۆبی" بەڕێوەچوو

ڕۆژى سێشەممە ١٧ی ئەیلوولى ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سەروەر کمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتيی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دهۆك و ژمارەیەک لە بەرپرسان و سەرمایەداران و خاوەنکار و کۆمپانیا عێراقی و كوردستانیيەكان، کۆنفرانسی (عێراق بزنس لۆبی) لەژێر چاودێری و بە سەرپەرشتيی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوەچوو.
‏‎سەرەتا بریکاری وەزارەت دەستخۆشی لە ڕێكخەرەكانی كۆنفرانسەكە كرد و كورتەباسێکی لەسەر ڕۆڵ و ئەركی وەزارەت بۆ ئامادەبووان باس كرد. هاوكات تیمی وەزارەت ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون و وەڵامی پێویستی چەندین پرسیاری بازرگانان و کۆمپانیاکانیان دایەوە.
له‌ کۆنفرانسەکەدا بابه‌تى بازرگانيی ناوخۆیی و دەرەكی، بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانیيەکان بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق لە گرنگترین تەوەرەکان بوون.