Skip to the content

حەڤدەيه‌مین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتيی سلێمانی كرايه‌وه‌

ڕۆژى چوارشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤، عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەتى بازرگانى و پيشه‌سازى بۆ کاروباری پیشەسازی، بە یاوەری پارێزگاری سلێمانی، حەڤدەيەمین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتيی سلێمانيیان کردەوە.
بریکاری وەزارەت بە گرنگییەوە باسی لە کردنەوەی ئەم پێشانگایانە کرد، کە هەوڵێکی باشن بۆ زیاتر ناساندنی کاڵای ناوخۆيی و بەرهەمی ناوخۆ، بە وەبەرهێنەرانی بیانی و زیاتر یارمەتیدەر دەبن بۆ دروستکردنی پەیوەنديی بازرگانی لە نێوان وەبەرهێنەرانی ناوخۆيی و بیانی.
جێی ئاماژەیە پێشانگه‌کە بە چاودێريی حکومەتی فیدڕاڵ و سەرپەرشتيی کۆمپانیای گشتيی پێشانگه‌کانی عێراق و ژوورە بازرگانیيەکان و یەکێتیيەکانی وەبەرهێنەران لە هەرێم و عێراق بەڕێوە دەچێت و ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت.