Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ستافێکى دەستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆبووه‌وە

ڕۆژى یەکشەممە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە نەبەرد عومەر حسێن، سەرۆکی دەستەی هەڵبژادنەکانی هەرێمی کوردستان و ستافێکی کۆمسیۆن کرد، کە بە مەبەستی هەماهەنگیکردنی وەزارەت بۆ کاراسانی‌ لە ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاتبوون.
لە دانیشتنەکەدا ستافی کۆمسیۆن باسیان لە میکانیزی هەڵبژاردن کرد بە شێوەی ئەلیکترۆنی، کە لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجارە بەوشێوە هاووڵاتيیان بەشدار دەبن و داوایان کرد بە هۆشیارکردنەوەی فەرمانبەران لە وەزارەت لەڕێی وۆركشۆپێكه‌وه‌ چۆنیيەتی ئەنجامدانی پرۆسەکە ڕوون بکەنەوە.
هەروەها تەوەری سەرەکيی داواکارییەکانیان هەماهەنگيی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بوو، لە ڕێگەی ئامارەکانی پسووڵەی خۆراک کەوا بگەن بەو هاووڵاتیيانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە تا لە زووترین کاتدا وەری بگرنەوە.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەیيی هەر هاوکاری و کاراسانییەکی دەربڕی، کە ستافی کۆمسیۆن پێوییستیان بێت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.