Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە ئەنجومەنی هەناردەکارانی کۆماری تورکیا کرد

ڕۆژى سێشەممە ١٥ى نيسانى ٢٠٢٥، سەروەر که‌مال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە مهرم كایلی، جێگری سەرۆكی هەناردەكارانی توركیا و شاندی یاوەری و كەمال بەهادر، یاریدەدەری كونسولی گشتيی توركیا بۆ كاروباری بازرگانی كرد.
لە دیدارەکەدا كە دەستەی ڕاوێژکارانی وەزارەت و هەر یەکە لە بەڕێوەبەری گشتيی پلاندانان و تۆماری كۆمپانیاكان و بەڕێوەبەری هێما بازرگانییەکان و بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازيی هەولێر ئامادەى بوون، باس لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا، کە لە گەشەسەندنی بەردەوامدان و لە قۆناغەکانی داهاتوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وەگەڕخستنی سەرمایە پێشكەوتنی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت.
هەر لەو دیدارەدا بریکاری وەزارەت ئاماژەی بە هەوڵەکان و کاراسانی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر لە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا كرد، هەروەها ئامادەیيی هەموو هەماهەنگییەکیان دەربڕی كە ببێتە هۆی دروست كردنی بەرژەوەنديی هاوبەشی ئابووری.
لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی پێشوازییەكەیان کرد و ئامادەیيی خۆیان بۆ هەموو هەماهەنگییەک دەربڕی.
‎لە كۆتاییدا شاندی میوان داوەتنامەیەكیان پێشكەش بە وەزارەت كرد، بۆ ئامادەبوون لە دیدارێكی بازرگانی كە لە 27/5/2025 ئەنجام دەدرێت.