Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بەڕێوەبەری سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی بازرگانی و بازرگانیی ناوخۆ و ستافێكی شارەزا لە بازرگانیی گشتی، كۆبوونەوەی ئامادەكارییان بۆ وەرزی بەبازاڕكردنی دانەوێڵەی ئەمساڵ، لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
‎لە كۆبوونەوەیەكدا بریکاری وەزارەت گشت ئەو ڕێنماییانەیان باس كرد كە پێویستە سایلۆكان ئامادەکاری تەواو بكەن بۆ وەرگرتنی گەنم.
‎لای خۆیانەوە بەڕێوەبەری سایلۆکان هەر یەكە و باسیان لە ئامادەکاری و كێشە و گرفتەكانیان كرد، هەروەها ئاماژەیان بە دابینکردنی پێداویستیی زیاتر لە ڕووی لۆجستییەوە کرد بۆ ئەوەی لە کاتی وەرگرتنی گەنم، ئاسانکاری زیاتر بکرێت لە بەرژەوەندیی جوتیاران.