Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کرد

ڕۆژى دووشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری، بريكارى وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان كرد.
لە دیدارەکەدا كە ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتيی پلاندانان ئامادەى بوون، باس لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کرا، کە تایبەتە بە ئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ ئەو ڕاسپاردانەی پێشکەش بە حکومەتی هەرێمی كوردستان دەکرێن، سەبارەت بە مافی مرۆڤ و خۆراک و خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و نشینگەکان، کە بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا پێشکەش بە حکومەتی هەرێم بکرێت.
بریکاری وەزارەت هەنگاوەکانی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی بە ئەرێنی وەسف کرد، كە لەم ڕووەوە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم هەمیشە هەوڵی داوە بنەماکانی مافی مرۆڤ بپارێزێت و پەرەیان پێ بدات. هەروەها ئامادەیيی وەزارەتیان بۆ هاوکاری و هەماهەنگيی زیاتر لەگەڵ نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ده‌ربڕى، لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ.
شایەنی باسە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەندامە لەو لیژنەیەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمى كوردستانه‌وه‌ پێکهێنراوە بۆ ئامادەکردن و نووسینەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی پەیوەنديدار.