Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا و شاندێکی ژووری بازرگانیی کۆنیا کرد

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کەمال بەهادر، جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا بۆ کاروباری بازرگانی و شاندێکی ژووری بازرگانیی کۆنیا کرد.
لە دیدارەکەدا، ڕاوێژکارانی وەزارەت بۆ کاروباری یاسایی و تەکنەلۆژیا و زانیاری ئامادەبوون. دوای پێشوازیکردن لە شاندی میوان، باس لە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا.
بریکاری وەزارەت ئامادەیی وەزارەتی بۆ هەر ئاسانکارییەک کە ببێتە هۆکاری زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەردوولا نیشاندا.