Skip to the content

بريكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى بۆ كاروبارى بازرگانى به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دۆستانه‌ى كونسولخانه‌ى هۆ‌ڵه‌ندا كرد

لەسەر بانگهێشتی فەرميی كونسولخانەی هۆڵەندا، سەروەر کمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، بەشداری لە
‎کۆبوونەوەیەکی دۆستانەی کونسولخانەی هۆڵەندا كرد، کە بۆ پیاوانی حکومەت و ژمارەیەک بازرگان ڕێکخرابوو.

لەو كۆبوونه‌وه‌يه‌دا تاووتوێی هەماهەنگی و پێشکەوتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی هۆڵەندا کرا، به‌ تایبەت گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی و كاركردنی كۆمپانیا هۆڵەندايیەكان لە كوردستان. هەروەها جەختکردنەوە لە ڕاسپاردە و ئەنجامەکانی کۆربەندی هاوبەشی ئابووری و بازرگانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی ڕابردوو لە شارى لاهای وڵاتى هۆڵەندا ساز كرا، وەک نەخشەڕێگەیەکی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئاسایشی خۆراک و پاڵپشتيی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.