Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەوروپا كرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، سەروەر کمال هاواری بریکاری، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە د.دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەوروپا كرد.
‎لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتیی ئەوروپا و ڕۆڵی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم كە هاوكارێكی گرنگە بۆ دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شاندە دبلۆماسی و بازرگانییەكانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا کرا.