Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە د.دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە ئەرک و ڕۆڵی نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، تایبەت بە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، کە پردێکی پتەوە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگا نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانییەکان کرا.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دراوە؛ بە تایبەت لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان.