Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا و شاندێكی بازرگانیی كۆمەڵەی پیاوانی كاری تورکی - ئەمریكی كرد

ڕۆژی سێشەممە ، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بۆ کاروباری بازرگانی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کەمال بەهادر جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا بۆ کاروباری بازرگانی و شاندی کۆمەڵەی پیاوانی كاری تورکی - ئەمریکی کرد.

‎لە دیدارەکەدا، کە تیمی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون ئامادەبوون، باس لە پەیوەندییە ئابوورییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا و تیشك خرایە سەر جوڵەی بازرگانی و سەرمایەگوزاریی بیانی لە هەرێم و ئەو ئاسانكاری و دەرفەتانەی كە بۆ خستنەگەڕی سەرمایە ڕەخساون.

‎شایەنی باسە کۆمەڵەی پیاوانی كاری تورکی - ئەمریکی، ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنییە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی؛ کە لە ساڵی ١٩٨٧ بەپێی بڕیارێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری تورکیا دامەزراوە.