Skip to the content

بریکاری وەزارەتى بازرگانى و پيشه‌سازى بەشداری له‌ کردنەوەی پێشانگه‌ی نێودەوڵەتيی سلێمانی کرد

ڕۆژى چوارشەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەتى بازرگانى و پيشه‌سازى بۆ کاروباری پیشەسازی، بەشداری لە کردنەوەی پێشانگه‌ی نێودەڵەتيی سلێمانی بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان کرد.

لە گوتەیەکدا بریکاری وەزارەت ئاماژەی بە ئاستی پێشکەوتنی بەرهەمی ناوخۆییدا و گوتی: جێی دڵخۆشیيە کە بەرهەمی ناوخۆيی لە ئاستێکی باشدایە، بۆ دابینکردنی پێداویستيی بازاڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئەرکی هەموو لایەکمانە لە ڕەخساندنی هەلی لەبارتر بۆ کارگەکانی کەرتی پیشەسازی بە جۆرێک لە ئاستی خواستی وەبەرهێنەرانی بواری پیشەسازی بێت، بۆ زیاتر گەشەسەندنی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.

دواتر بريكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى بەشە جیا جیاکانی پێشانگه‌کەی بەسەر کردەوە و هاوکاری و پاڵپشتيی وەزارەت و حکومەتی بۆ وەبەرهێنەران دەربڕی.