Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەک ڕاوێژكاری كۆمەڵەی شوورای مەزنی چین دەستنیشان کرا

ڕۆژی دووشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لەسەر داوای کونسولخانەی کۆماری چینی میلی و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، سەروەر که‌مال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، وەکوو ڕاوێژکاری کۆمەڵەی شوورای مەزنی چین (Great Wall Association-GWA) دەستنیشان کرا.

ئەندامانی كۆمەڵەكە بریتی دەبن لەو كەسانەی لە ڕێگه‌ی كونسولخانەی گشتيی كۆماری چینی میلی لە هەرێمی كوردستان لە دوو ساڵی ڕابردوودا، لە ڕێگه‌ی دامەزراوەكانیانەوە سەردانی چینیان کردووە و لە خول و پرۆگرامەكاندا بەشدار بوون.

‎بریکاری وەزارەت بە ناوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە سوپاسی كونسولخانەی گشتيی كۆماری چینی میلی کرد بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیوە و ڕۆڵی كونسولی گشتی (لیۆ جۆن) و كونسولی بازرگانی (زۆو دیمین ) و سەرجەم ستافی كونسولخانەی بەرز نرخاند، كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا چه‌ندان فەرمانبەری وەزارەتیان بۆ خولەكان بەشداری پێ كردووە. هەروەها سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندیيەكانی دەرەوەى کرد كە ڕایەڵەیەكی گرنگ و پتەوی ئەم پەیوەندیيەن.