بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی بازرگانيی وڵاتى کەنەدا کرد
سەروەر کهمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە شاندێكی بازرگانانی وڵاتى کەنهدا کرد و له ديدارێكدا باسيان لە ژینگەی لەباری سەرمایەگوزاری و ئەو ئاسانکارییانە کرد کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، پێشکەش بە وەبەرهێنهر و خاوەنكارە بیانیيەكان دەكرێن.
لە دیدارێكدا كە تیمی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتيی پلاندانان و بەدواداچوون ئامادەى بوون، بریکاری وەزارەت سوپاسی سەرتیپ هەیاس كاكەیی، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانيی کەنەدا -کوردستانی كرد كە لە ڕێگهی ئەنجومەنەكهوه هەوڵی دروستكردنی پەیوەنديی بازرگانی لەنێوان خاوەنكار و كۆمپانیا كەنەدايى و كوردستانیيەكان دەدەن.
شاندی میوان خۆشحاڵيی خۆیان بە سەردانكردنی كوردستان دەربڕی و خاڵی گرنگی ئاسایش و ئارامیيان بەرز نرخاند، كە بۆ وەگەڕخستنی سەرمایە، هۆكارێكى گرنگە.