Skip to the content

چه‌رده‌ی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ خرايه‌ سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى پيشه‌سازى و بازرگانى

چه‌رده‌ى سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم و دواى تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکان، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان، به‌سه‌ر جوتياراندا دابه‌ش ده‌كرێت.

بڕی پارەکە بیست و چوار ملیار و دوو سەت و پەنجا ملیۆن دیارە، بۆ هەر پارێزگه‌یەک بەم جۆرەى خواره‌وه‌ دابەش کراوە:
سلێمانی: نۆ ملیار و پێنج سەت ملیۆن دينار.
هەولێر: حەوت ملیار و حەوت سەت و پەنجا ملیۆن دينار.
دهۆک: حەوت ملیار دينار.