بریکارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئیسپانیا دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، هەر یەکە لە سەروەر کەمال هاواری و عەلی عوسمان، بریکارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و فەرهەنگ خالید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، پێشوازیان لە دارەوان حامد غەفار، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا چەندین تەوەری گرنگ لەسەر كاری هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئیسپانیا تاووتوێ كرا، هاوكات گرنگی سەردانەكانی شاندی بازرگان و خاوەنكاران لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان هەردوولا بەرز نرخێندرا و نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم ئامادەییی تەواوی نیشان دا، بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندیی بازرگانی و پیشەسازی لەنێوان كاربەدەستانی حكومەتی ئیسپانیا و بازرگانان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم.