بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسولی گشتيی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژى پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، به ئاماده‌بوونى تیمی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتيی پلاندانان و بازرگانی و بەڕێوەبەرانی هێما بازرگانیيەكان و کۆمپانیاکان و گەشەپێدانی پیشەسازيی هەولێر، پێشوازی لە ئەتیلا تۆث، کونسولی گشتيی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان كرد.
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ى كونسولى گشتيى هه‌نگاريا ئاشنابوون بوو به سياسه‌تى ئابوورى و بازرگانيى هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها په‌يوه‌نديى دێرينى وڵاتى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى بازرگانى و گه‌شتوگوزار باسيان لێوه كرا، هاوكات باسيش له‌و هۆكارانه كرا كه ڕۆڵيان له ڕاكێشانى سه‌رمايه‌ى بيانى هه‌يه بۆ ناوچه‌كه، له‌وانه دۆخى سه‌قامگيرى ئاسايش و كرانه‌وه‌ى ئابووريى هه‌رێمى كوردستان به ڕووى جيهاندا.