Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان سیمینارێکی پێشکەش کرد

ڕۆژی سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، بڵند محەمەد مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لەسەر داوای ڕاگرایەتیی کۆلیژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (ئاستەنگە یاساییەکانی بەردەم کۆمپانیاکان و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان) پێشکەش کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانی بەشە یاساییەکان ئامادەی بوون، دواتر د. كازم مەغدید برايم، بەڕێوەبەری کۆمپانیا نیشتیمانییەکان تیشکی خستە سەر ئەو ماددە یاساییانەی پەیوەندی نێوان خاوەن پشکەکان ێکدەخات و وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە.
لە کۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بە هەر یەک لە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکان، بەڕێوەبەری کۆمپانیا نیشتیمانییەکان و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بەخشرا.