ليژنەیەک لەسەر بابەتی وەبەرهێنان لە چوارچێوەی ڕێکخراوی بازرگانيی جیهانی کۆبوونەوە

ڕۆژى چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، کۆبوونەوەیەک لەبارهى بابەتی وەبەرهێنان لە چوارچێوەی ڕێکخراوی بازرگانيی جیهانی كرا.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاووتوێکردنی ئەو پێشنیارانەی کە بە نووسراوێک لە بەغدا ئاراستە کراون، ئەنجام درا و ئەندامانی ليژنەکە بەراییەکانیان پێدرا بۆ ئەوەی ئەو پێشنیارانەی لە نووسراوەکەی بەغدا هەن، ببنه چوارچێوەیهك بۆ کۆنووسی کۆبوونەوەی داهاتووی ليژنەکه، تاكوو پێشکەشى سەرۆکایەتيی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.