بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٨ ی شوباتی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتیی یەكێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان و عەبدولخالق زرار، جێگری سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی لقی هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا پەیوەندیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی باسی لێوە کرا، قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانیی هەرێمی کوردستان و هەروەها چۆنییەتی بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و ئاسانکاری بۆ بازرگانان لە خاڵە سنورییەکان گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.
سەروەر کەمال هاواری ئامادەییی هەموو هاوکارییەکی وەزارەتی بۆ توێژی بازرگانانی هاوردە و هەناردەکاران دەربڕی.
لە کۆتاییی دیدارەکەدا شاندی میوان قەلغانی ڕێزلێنانیان پێشکەشی بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرد