پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجە 65%ی کارەکانی تەواوبووه

ڕۆژى دووشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، ئەندازیار سوار عهزیز، بەڕێوەبەری گشتيی پلاندانان و بەدواداچوون، بە یاوەری ستافێکی ئەندازیاريی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە کێشە و گرفتەکانی تاووتوێ کران و چارەسەری پێویستیان بۆ خرایە ڕوو.
شایانی باسە سایلۆی هەڵەبجە، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمى كوردستان و لەسەر بودجەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ساڵی ٢٠٢٣ بە گوژمەی ٢٧ مليار و ٢٠٣ مليۆن دينار ڕاسپاردنی بۆ کراوە.
زەويی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە ٥٣ دۆنمە و لەسەر ڕووبەری ٢٣ دۆنم سایلۆکە دروست دەکرێت، له ئێستادا ٪٦٥ى كارهكانى تهواوبووه و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.
سایلۆکە توانای هەڵگرتنی چل هەزار تەن دانەوێڵەی هەیە لەگەڵ ده کۆگهی ئەمبارکردنی خۆراک، کە قەبارەى هەریەکەیان ١٢٠٠ مەتردووجایە..