بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئاماری چالاکیيەکانی ساڵی ڕابردووى بڵاوکردەوە

ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بڵند محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتيی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری گشتيی چالاکیيەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی تۆماری کۆمپانیاكان و ناوی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند و تیشکی خستە سەر تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لە هەرێمی کوردستان.
ناوبراو ڕايگه‌ياند: کۆی گشتيی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە هەرێمى كوردستان ٣٨ هه‌زار و ٢٧٣ كۆمپانيا بوون، له‌م ژماره‌يه‌ش ٣٣ هه‌زار و ٥٣٥ كۆمپانياى نيشتمانين و سێ هه‌زار و ٥٢٨ كۆمپانياى لقى بيانين، هه‌روه‌ها هه‌زار و ٢١٠ كۆمپانياش لقى به‌غدان.