پلانی پلاتفۆڕمی بازرگانيی ڕەوەندی کوردی تاووتوێ دەکرێت
ڕۆژى یەکشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە محهمهد جهلال بەرزنجی، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا كرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا باسی له پلانی پلاتفۆرمی بازرگانيی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی بەریتانیا کرد و داوای له وەزیر و تیمی وەزارەت كرد، لە کۆنفرانسی پلاتفۆرمی بازرگانيی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا بهشدار بن.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە گرنگیيەوە له ڕۆڵ و پێگەی کۆمەڵەکە ڕوانى و گوتی: پێویستە کاری زیاتر بۆ پێشخستنی ئاستی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بازرگانانی بەریتانی بكرێت و بازرگانانى بهريتانى بۆ سەرمایەگوزاری بانگێشتی هەرێمی کوردستان بکرێن.