کۆبوونەوەیەک بۆ باشترکردنی جوڵەی بازرگانیی ئەنجام درا

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەت و تیمێك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، كە پێكهاتبوون لە سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر، لە ئۆفیسی سەرەکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشە و گرفتى ئابووری و بە هێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بازرگانان و خاوەن کۆگاكانی خۆراك ئەنجام درا.
له كۆبوونهوهكهدا، تیشك خرایە سەر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتیى بەهێزکردنى جوڵەی بازرگانی و دۆخی بازاڕ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و چۆنیەتیی دۆزینەوەی ڕێگاچارەى گونجاو بۆ كێشە بازرگانییەکان.