بریکاری وەزیری بازرگانیی پێشوازی لە شاندی بازرگانیی تورکیا کرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بۆ کاروباری بازرگانی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی بازرگانی و خاوەنکارانی تورکیا کرد.
کۆبوونەوەکە، بە بەشداریی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و پلاندانان و بەدواداچوون و گشتیی بازرگانی و بەڕێوەبەری هێما بازرگانییەکان ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە چۆنیەتیی دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا، گرنگی بەرژەوەندییە هاوبەشە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا تاووتوێ کرا.
لای خۆیانەوە، بریکاری وەزارەت ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک و ئاسانکارییەک دەربڕی.