Skip to the content

بەسەرکردنەوەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی سایلۆ و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و بەمەبەستی بەدواداچوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم، نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، سەردانی بنکەی وەرگرتنی گەنمی لە هەڵەبجە و سایلۆی سەیدسادق کرد. لە سەردانەکەدا فەرمانبەرانی سەرجەم هۆبە و بەشەکانیان بەسەرکردەوە و گوێبیستی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکانیان بوون؛ ڕێنمایی پێویستیان پێ درا کە زیاتر لە خزمەت جوتیاراندا بن. سوپاسی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانیان کرد لەسەر پابەند بوونیان بە ڕێنماییەکان.
لەهەمانکاتدا پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجەیان بەسەرکردەوە، کە بە شێوازێکی گونجاو ئیشوکارەکان بەڕێوەدەچێت و دەستخۆشییان لە سەرپەرشتیاران و کارمەندانی پرۆژەکە کرد و داوایان لێکردن کە دڵسۆزانە کاری تێدا بکەن.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە گەڕانەوەیاندا، سەردانی کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراکی سلێمانییان کرد و دەستخۆشییان لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەران کرد؛ کە ماندوو نەناسانە کاردەکەن. ڕێنماییان پێ درا کە نەهێڵن بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما زیان بە خۆراکەکان بگات.