Skip to the content

سایلۆكانی سلێمانی، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ، بنكەی كۆیە بەسەركرانەوە

‎لە چوارچێوەی سەردان و بەسەركردنەوەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران؛ سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی وەرزی بە بەبازاڕكردنی دانەوێڵە، سەردانی سایلۆكانی سلێمانی، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ و بنكەی كۆیە -یان كرد.
سەرەتا لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە کۆبوونەوە و گوێبیستی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوون؛ هاوکات ڕێنماییان پێدان کە هاوکاریی تەواوی جوتیارەکان بن و ئاسانکارییان پێشکەش بکەن.
‎‏‎ پاشان چەند جوتیارێكیان دواند کە گەنمیان ڕادەست کردوە و گوێبیستی ڕاوبۆچونەکانیان بوون.
شایەنی باسە بڕی دیاریكراوی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەمساڵ (٤٠٠) هەزار تۆنە؛ كە لە بەغداوە وەك بەشی هەرێم دیاریكراوە.

‎تاوەكو ٢٠٢٥/٧/٨ بەم شێوەیە وەرگیراوە:-
‎پارێزگای هەولێر ٩٤ هەزار
‎پارێزگای سلێمانی ١٣١ هەزار
‎پارێزگای دهۆك ٩١ هەزار
—————————————
‎كۆی گشتی ٣١٦هەزار تۆن

‎توانای كۆگاكردن
‎هەولێر (١) سایلۆ و بنكەی كۆیە لێی وەردەگیرێت
‎سلێمانی (٥) سایلۆ و بنكەی هەڵەبجە لێی وەردەگیرێت
‎دهۆك (٤) سایلۆ لێی وەردەگیرێت