ئەنجومەنی کاری کەنهدا - کوردستان دامەزرا

سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به ئامادهبوونى سەروەر کهمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و ڕۆبەرت بوهام، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و بەشێک لە بەرپرسانی حکومی و كونسوڵی وڵاتان و ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شارى هەولێر، ئەنجومەنی کاری کەنهدا - کوردستان/عێراق دامەزرا.
لە گوتەیەکدا سەروەر کهمال بە ناوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پیرۆزبایی له شان ئيسماعیل، سەرۆكی ئەنجومەنەكە و ئامادەبووان کرد و ئامادەیيی وەزارهتی بۆ پێشکەشکردنی هەموو کاراسانیيەک دهربڕى، كە ببێتە مایەی دروستكردن و هاوبەشیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ وڵاتان.
ئامانج لە پێدانی مۆڵەتەكان كردنەوەوی دەروازەیەكە بە ڕووی كوردستان، بۆ بەهێزكردنی تواناكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتان، كە وەك پردێكی پەیوەندی كاردەكەن.