Skip to the content

پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک ڕاگەیەندرا

ڕۆژی سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە ئامادەبوونی نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم و دکتۆر تاڵب، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند کە؛ چەند ڕۆژێکە بە شێوەی ئەزموونی، فۆرمی ئەلیکترۆنی کارا کراوە و تا ئێستا لە شارەکانی سلێمانی ٨٠ هەزار کەس، لە هەولێر ٧٣ هەزار کەس، لە هەڵەبجە ٦٧ هەزار کەس، لە دهۆکیش ٤٠ هەزار کەس فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە،
شایانی باسە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی یەک مانگ هاووڵاتییان دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەو فۆرمە پڕ بکەنەوە و بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش پێویستیان بە کارتی نیشتمانی دەبێت وە هەر هاوڵاتیەک ئەو فۆرمە پڕ نەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.