Skip to the content

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێکرد

ڕۆژى سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی هەرێم، بە ئامادەبوونی حەیدەر کەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتيی بازرگانيی دانەوێڵەی عێراق، لە سایلۆی پیرەمەگروون لە پارێزگه‌ى سلێمانی، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانى ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانيى هەرێمى كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان، پرۆسەى وەرگرتنى گەنم لە سایلۆکان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆى تەواونەکردنى کارەکانیان پرۆسەکە لە هەولێر دوادەکەوێت بۆ ١٢ـى حوزەیران.
ئەم ساڵ وەزارەتى بازرگانیى عێراق تەنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لەو جوتیارانە دەکڕێتەوە کە بەشێوەى بەراوە، ئەو گەنمەيشى بە شێوازى دێمی بەرهەمهێنرابێت، هەر تۆنێکى بە هه‌شت سه‌ت هەزار دینار وەردەگیرێت.